ZNA— هەولێر
سارێژبوونەوە و چالاکی: توێژەرەکە وتی" لەدوای مانگێک هەستان لەخەو و ئاو خواردنەوە، هەستم بەچالاکی زیاتر دەکرد، هەستم دەکرد جەستەم بە ئاسانی خۆی لە ژەهرەکان رزگاردەکات. سیستەمی خۆراکی: هەروەها جەختیکردەوە لەسەر ئەم خووە نوێیە، کە چۆن یارمەتیداوە ئەوەندە زوو زوو برسی نەبێت و توانیوێتی بە هەندێک ژەمی کەم تێرببێت. کێش دابەزین: توێژەرەکە وتیشی" لەپاڵ ئەوەی کەمتر برسیت دەبێت، کرداری هەرس چیتر خاو و قورس نابێت، وزە زۆری هانی دام تاوەک مەشقی زۆرتر و زۆرتر بکەم. ترشی گەدە: خاوەنی ئەم تاقیکردنەوەیە ئاماژەی بەوەدا" پێشتر کێشەی گەدی هەبوو، دووای ئاو خواردنەوەی لەبەیانیاندا توانی ئەمە چارەسەر بکات. پێست: رۆژنامەکە نووسەکە باسی لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی خواردنەوەی ئاو کرد لەسەر پێستو وتی" من پەڵەی زۆر لەسەر دەمووچاوم هەبوون، لەکاتی ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە، پێستم تەندروستر دەردەکەوێت و دەدرەوشێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad