ZNA- هەولێر
ماڵپەڕی نوورنیوزی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، شێخ تەحنوون بن زاید، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات، لەسەر داوای عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رۆژی دووشەممە سەردانی تاران دەکات.
بە گوێرەی هەواڵی نوورنیوز، ئەم بەرپرسە ئیماراتییە لە سەردانەکەیدا، جگە لە عەلی شەمخانی، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و ڕووداوەکانی ناوچەکە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان شێخ تەحنوون و ئێرانیان دەبێت.
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |