English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك كۆماری ئێران: حكومەت هەمووشتێك دەكات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابووری
2021-12-06 [07:59 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنیدا روبەڕوی قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران ببێتەوە و دەلێت، حکومەتی ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابووری و بازاڕێکی پێشبینیکراو.

سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، "حکومەتی ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابووری و بازاڕێکی پێشبینیکراو."

رەئیسی گوتیشی: "خەڵکی ئێران باش ئاگاداری بارودۆخی وڵاتەکە بوون کاتێک من دەسەڵاتم گرتەدەست."

ئەو راشیگەیاند: "لابردنی سزاکان هەوڵێکی زۆری بۆ دراوە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.

بەپێی ئەو رێککەوتنە، سزاکانی سەر ئێران کەم دەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا، دەبێت ئێران چالاکیەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار بکات.

دوای راگرتنی گفتوگۆكان بۆ ماوەی پێنج مانگ، رۆژی دووشەممەی رابردوو، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکە دەستیپێکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad