English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیانراوی کۆتایی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان
2021-12-07 [08:05 AM]

ZNA_ هەولێر


 

لە رۆژانی ٤-٥/١٢/٢٠٢١ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان لە شاری هەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی ١٤٠ ئەندام لە ٢٠ وڵاتی جیاجیا و بە بەشداری رێبەری گەلی کورد سەرۆک مەسعود بارزانی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

ئەم کۆنفرانسە ئەزموونێکی نوێ بوو لە پێناو رێکخستنی ڕەوەندی کوردستان بۆ ئەوەی لە ژێر چەترێک و لە چوارچێوەی دیاری کردنی ستراتێجی و بەدی هێنانی ئامانجێکی هاوبەش تێبکۆشن. 

بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان سوپاسی بەشداری و ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوەند و فیدراسیۆنەکانەکانی دەرەوەی وڵات دەکەین کە لەم کۆنگرە گرینگ و مێژووییەدا بە بیر و بۆچوون و تێبینی بە نرخی خۆیان ئەجندای کۆنگرەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە لە دەرەوەی وڵات بەشدار بوون لە فراوانکردن و بەجێ گەیاندنی مەبەستەکانی ئەم پرۆژەیە.

هیوادارین لەم کۆنگرەیەدا توانرابێت پەیام و رۆژەڤ و بەرنامەی کاری کۆنفیدراسیۆن بە باشی جێ بەجێ کرابێت، هەر وەکوو جەنابی سەرۆک بارزانی لە وتاری خۆیدا فەرمووی ئەمە پرۆژەیەکی کوردستانییە. دەبێت هەموو لایەک وەکوو بەرنامەیەکی هەمەگیریی سەرتاسەری کوردستانی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییەیە چاومان لە هیمەت و پشتگریی هەموو کوردستانییانی خۆشەویست و دڵسۆزە لە سەرتاسەری جیهان.

سەرخستنی ئەم پرۆسەیە جیا لەوەی هەڵگری رەهەندێکی نیشتمانییە. بگرە هەنگاویشە بۆ ئەوەی ببێت بە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هۆکارێک بێت بۆ گەشەسەندنی توانا و پێگەیاندنی تاکی کورد لە بوارە جیاوازەکاندا. 

دوبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری و ماندوو بوونتان کە لەم چەند رۆژەدا لەگەڵمان بوون.
هەولێر، 7/12/2021





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad