English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە شۆرەی پۆلایین وئایندەیەكی پر ئومێدی كوردستان ..
2021-12-09 [08:07 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەم ناوچەیی كە ئەمڕۆ جێگەی متمانە و بایەخی زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهانە ، كە بە كیانی سیاسی ویاسایی هەرێمی كوردستان ناسراوە لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، سەڕەرای هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی بەڵام توانیوێتی بە شێوەیەكی زۆر كارا و كاریگەری ڕكابەری و مڵمڵانێی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی وكەلتووری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ زۆێك لە وڵاتانی دراوسێی و ناوچەكە بكات و سیمایەكی جوان و گەشەسەندوو پیشانی هەموو جهینا بدات .
هەڵبەتە ئەو پێشكەوتن و سەركەوتننانە هەروەها بە سانایی نەهاتوونەدی بەڵكو لە ئەنجامی سەدەیەك خەبات و قوربانیدانی و سازش نەكردنی بێ‌ وچانە لە سەر بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان و هەروەها ماندووبوونی تێكۆشەران و بوونی رابەرایەتییەكی بەهێز و پێشمەرگە و سەركردایەتییەكی سیاسی ژیرانە ، بۆیە هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە لە ئەنجامی ڕاپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 بەدەستهاتوون ، پشكی هەموو كوردستانیانە بە بێ‌ جیاوازی هەر لە پێشمەرگەیەك تا مامۆستایەك و فەرمانبەرێكی و هەموو تاكێك بە بێ‌ جیاوازی ئەوانەی كە نەوەكانی ئایندە لە سەر كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری رادەهێنن، پارێزەری‮ ‬راستەقینە و داهێنەری‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئارام و سەقامگیر و شارستانی،‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬جیاواز لەچۆنیەتی‮ ‬بیركردنەوە بۆ بونیاتنانی‮ ‬داهاتویەكی‮ ‬گەش بۆ نەوەی‮ ‬ئێستا و دوارۆژ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زێهنیەتەی ‬دونیای‮ ‬جوانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەچاوی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئومێدەوە دەبینی‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆیە، ئەگەر بە وێژدانە هەڵوەستە لە سەر هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی و دڵسۆزی بۆ ئەم خاك و نیشتیمانە بكەین و ‬لەتای‮ ‬تەرازووی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و ئەو خزمەت و كۆششانەدا وەك‮ ‬یەك نەبوون و وەك‮ ‬یەك هاوسەنگ نین‮. ‬هەیە لە پێناو پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و بەدەستهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان فیداكارانە لەسەنگەردا بووە و خەبات و قوربانی‮ ‬داوە‮. زۆرێك لەوانەی كە تا بە ئەمڕۆ بە پۆشاكی كوردی و زمانی كوردی بەڵام ئامراز لەدەستی نەیاران ودوژمنان بەردەوام خەونی لەناوچوون كوردستانی بەهێز دەبینن ، ئەویش لە پێناو دەستكەوتێكی كەم و بەرژوەندی كەسی و حیزبی خۆیان ، هەروەها شێواندن و لێل كردنی مێژوویی خەبات و تێكۆشانی پر شانازیی گەلێكی ستەمدیدە ئامادەن هەموو كارێك بكەن و بە شێوەیەك كە بەرژوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەیان و مێژوو و قوربانیدانی دەیان ساڵەیان لە نێو زێهن و مێشكیان سڕیوەتەوە ، هەر ئەو هەنگاوە نا نیشتیمانی و نا نەتەوەییانەن كە بەدرێژایی مێژوو بوونەتە كۆسپی گەورە لە بەردەم خەبات و هەنگاوە نیشتیمانییەكان ، بەڵام خۆڕاگری و بەردەوامبوون و سازش نەكردن لە ئامانجە كوردپەوەرانە و نەتەوەپەوەرانەكان وایانكردووە كە شێربەفڕینەی ئەو حزب ولایەنانە رۆژ بە رۆژ بەرەو توانەوە بچێت ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
گۆڕەپانی خەبات سیاسی و داكۆكیكردن لە مافەنەتەوەییەكان و نیشتمانییەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەو كەسانەیە كە هەردەم لە پێناو پێشكەوتن و سەركەوتنی گەل و وڵاتەكەیان تێكدەكۆشن و هەردەم ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیان بە ئەستۆ گرتووە ، ئەوەش هۆكاری سەرەكییە بۆ بەدەسهێنانی زۆرترین رێژەی متمانەی جەماوەری كوردستان و هەوڵ و هەنگاوە كردییەكانی حكومەتی كوردستان و پشتیوانیكردنی پارتی و بارزانیی بۆ گشت هەنگاو و پرۆژەكان لە پێناو خزمەتكردن بە كورد وكوردستان بوونە بەتاڵكردنەوەی‮ ‬خەونە و پیلانگێری دوژمنان و نەیاران و نەیانتوانی‮ ‬ئامانجە گەورەكانی‮ ‬كەپێشمەرگە لەپێناوی‮ ‬شەهید بوون،‮ ‬لەبارببەن‮، ئەمڕۆ هەموومان چاوەڕوانی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬ئەو جۆرە عەقلیەتەین‮ ‬،‮ ‬كەبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬بەرژەوەندیە باڵاكانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیدا دەدۆزێتەوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad