English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردن دەدات
2021-12-13 [07:08 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردن بدات، ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتیحیش دەڵێ، بەهۆی زۆری بەڵگەنامەکان رەنگە بڕیارەکە دوابخرێت.

بەگوێرەی وادەی دیاریکرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13/12/2021، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکانی هەڵبژاردن بدات، بەڵام محەمەد مەهدی بەیاتی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەڵگەنامەی زۆر لەسەر ساختەکاری هەڵبژاردن رەوانەی دادگا کراون، بۆیە پێدەچێت راگەیاندنی بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکان دوابخرێت".

لە 5/12/2021، یەکەم دانیشتنی دادگا، بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، بڕیاری کۆتاییش بۆ 13ی مانگ، کە دەکاتە ئەمڕۆ دواخرابوو.

هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی نەبووەتەوە و هەندێک لایەنیش لە ئەنجامەکان ناڕازین و رەتیدەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad