ZNA – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردن بدات، بەلام ڕەنگە بەهۆی زۆری تانەكان و بەڵگەنامەکان بڕیارەکە دوابخرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13/12/2021، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکانی هەڵبژاردن بدات، بەڵام محەمەد مەهدی بەیاتی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەڵگەنامەی زۆر لەسەر ساختەکاری هەڵبژاردن رەوانەی دادگا کراون، بۆیە پێدەچێت راگەیاندنی بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکان دوابخرێت".
لە 5/12/2021، یەکەم دانیشتنی دادگا، بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، بڕیاری کۆتاییش بۆ 13ی مانگ، کە دەکاتە ئەمڕۆ دواخرابوو.
هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی نەبووەتەوە و هەندێک لایەنیش لە ئەنجامەکان ناڕازین و رەتیدەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 829جار خوێندراوەتەوە |