English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی عێراق سزاکانی سەر ھەردوو یانەی ھەولێر و شوڕتەی راگەیاند 
2021-12-13 [03:58 AM]

ZNA- ھەولێر


بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە ماڵپەری خۆی بریارەکانی لێژنەی (ئینزبات) سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان ھەردوو یانەی ھەولێر و شورتە بڵاوکردووە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی (١٦)ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی.

لێزنەی (ئینزبات) بریارەکان لەسەر راپۆرتی بەرێز (کاروان حەمەفەرەج) سەرپەرشتیاری یاری و ھەروەھا چەند گرتەڤیدیۆیەکی رووداوەکان داوە.

بریارەکان بەمشێوەیە:
- یانەی ھەولێر (٥) یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و بەبێ ھاندەر یاری دەکات، بەمەرجێک لەم (٥) یارییە دەبێت یارییەک لە پاڵەوانێتی جامی عێراق بێت.
- ئاگادارکردنەوەی یانەی ھەولێر بەدابینکردنی رێکارەکانی پاراستن لە نێو یاریگا.
- راگرتنی سەرۆکی دەستەی ھاندەرانی یانەی شورتە (حیدر نادر الساعدی) بۆ ماوەی دوو ساڵ، کە نابێت بچێتە ھیچ یاریگایەک بەھۆی ھەرەشکردن و دروستکردنی کێشە و گرفت لە یارییەکە.
- سزادانی یانەی شورتە بەبری (١.٠٠٠.٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بەھۆی شکاندنی کورسی یاریگەی شەھید فرانسۆ ھەریری.
- راگرتنی سەرپەرشتیاری یاری (کاروان حەمەفەرەج) بۆ سێ یاری لە ھەفتەی (١٣) بریارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بریارە دەتواندرێت ئیستناف بکرێت لە ماوەی (٧) رۆژ لە کاتی دەرچوونی بریارەکە.

رێبین رەمزی 
 





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad