English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی سبەینێ سەردانی ئیسرائیل دەکات
جاک سیلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا
2021-12-14 [06:45 AM]

​ZNA – هەولێر


جەک سلیڤان راوێژکاری ئاسیشی نیشتمانیی ئەمریکا لە سەردانی رۆژی چوارشەممە ١٥ی کانوونی یکەم سەردانی ئیسرائیل دەکات و سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

ماڵپەڕی والا نیوزی ئیسرائیل لەسەر زاری سێ بەرپرسی باڵاوە  بڵاویکردووەتەوە، جەک سالیڤان ڕۆژی چوارشەممە بۆ زنجیرە گفتوگۆیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەگاتە ئیسرائیل و چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ هەریەک  سەرۆکوەزیران، وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بێتەوە.

بە گوێرەی لێکدانەوەی چاودێران، رەنگە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەردانی ڕامەڵلا بکات و لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستینیش کۆ بێتەوە.





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad