ZNA – هەولێر
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە بڕی 2.5 تریلیۆن دۆلار و ئێستا ئاستی قەرزکردنەکانی لەلایەن حکومەتەوە بەرزکردووەتەوە بۆ 31.4 تریلیۆن دۆلار.
بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکان بۆ حکومەتی ئەمریکا پێویست بووە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی توانای بەردەوامبوونی هەبێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکان بۆ ئابووریی وڵاتەکە.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 50 دەنگی ئەرێنی و 49 دەنگی نەرێنی بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکانی پەسندکرد و ناردوویەتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەوێ پەسند بکرێت.
پەسندکردنی ئەو بڕیارە تەنیا یەک رۆژ پێش دوایین دەرفەتی جانێت یەلەن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دێت کە داوای زیادکردنی قەرزەکانی کردبوو بۆ حکومەت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن.
بەپێی بڕیارێکی پێشتری کۆنگریس حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت زیاتر لە 28.9 تریلیۆن دۆلار قەرز بکات، بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن داوای زیادکردنی ئەو ئاستەی کە کۆنگریس کرد و بەردەوام کۆمارییەکان ناڕەزایەتییان پێشاندابوو.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |