ZNA – هەولێر
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا داوای کردووە کە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە رێگەی دەروازەی بابولهەوای کە خاڵێکی سنووری سووریایە لەگەڵ تورکیا بەبێ رەزامەندیی دیمەشق بەردەوام بێت.
لەم راپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا روونکراوەتەوە چەندین ملیۆن کەس بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا بە دیاریکراوی لە ئێدلب پێویستیان بەم هاوکاریانە هەیە.
تێپەڕاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەم دەروازەیەدا کۆدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر نییە بەو پێیەی رووسیا چەندین جار دژایەتیی ئەم پرسەی کردووە.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |