English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئامێرێكی بۆشایی ئاسمان توانی هێنده‌ له‌خۆر نزیك ببێته‌وه‌
2021-12-17 [01:32 AM]

ZNA:هەولێر


Parker Solar Probe كه‌ ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمانیی فه‌رمانگه‌ی بۆشاییی ئاسمان و فرۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (ناسا)یه‌، بوو به‌ یه‌كه‌مین ئامێری بۆشاییی ئاسمان كه‌ هێنده‌ له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌.

ناسا له‌ ماڵپه‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ فڕینی Parker Solar Probe بۆ تاجی هه‌ساره‌ی زه‌وی كه‌ به‌ كه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی خۆر ناسراوه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمان هێنده‌ له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌.

Parker Solar Probe كه‌ یه‌كه‌مین ئامێری ده‌ستكردی مرۆڤه‌ تاكوو ئێستا هێنده‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ خۆر نزیك بووبێته‌وه‌، نموونه‌ی له‌ كایه‌ی موگناتیسی و گه‌رده‌ بچووكه‌كانی هه‌ساره‌ی خۆر وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ كه‌ وه‌ك قۆناغێكی گرنگ ده‌بیندرێت له‌ زانستی خۆردا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت بۆ ده‌رخستنی زانیارییه‌ هه‌ستیاره‌كان له‌باره‌ی کۆمەڵەی خۆره‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad