ZNA – هەولێر
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رزگارکردنی دەیان کۆچبەری لە نۆکەندی ئینگلیز راگەیاند و هۆشدارییش دەدات لە ئەگەری زیاتربوونی شەپۆلی کۆچبەران بەرەو بەریتانیا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باکووری رۆژئاوای فەرەنسا رایگەیاند: لە ناوچەی مانش و نۆکەندی ئینگلیز کە ئەوبەری خاکی بەریتانیایە، 138 کۆچبەری لەنێو ئاوی نۆکەندەكە رزگارکرد.
دەسەڵاتدارانی ئاسایش لە فەرەنسا ئاشکرایان کرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا گەشتە ئاسمانی و دەریاییەکانیان توانییان لەنێو نۆکەندی ئینگلیزدا و لە چەند بەلەمێکی چوپی "کۆن و بێکەڵک"دا، 138 کۆچبەر کە نیازیان گەیشتن بە بەریتانیا بوو، لە مردن رزگار بکەن.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |