ZNA- هەولێر
ئاژانسەکانی ئێران و سعوودیە بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی عراقی بە ڕەزامەندیی سعوودیە، باڵیۆزی ئێرانی لە یەمەنەوە گواستووەتەوە دەرەوەی ئەم وڵاتە.
ئاژانسی هەواڵی فرانسپریسیش بڵاویکردەوە، حەسەن ئیرلوو لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێران، کە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن وەک باڵیۆزی ئێران ناسرابوو، بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ئەم وڵاتەی جێهێشتووە.
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی باڵیۆزی عێرق لە سعوودیەوە نێوبژیوانیی ئەم وڵاتە و سعوودیەی کردووە و هەر بە فرۆکەی عێراقیش فرۆکەخانەی سەنعای جێهێشتووە.
فرۆکەخانی سەنعا لە ژێر دەستەڵاتی لایەنگرانی سعوودیە دایە و باڵێوزی ئێران پێشتر لە رێگەی قاچاخەوە خۆی گەیاندووەتە یەمەن.
ئێران تەنیا وڵاتە لە جیهاندا دەستەڵاتی حووسیەکانی یەمەنی بە فەرمی ناسیوە.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |