ZNA-هەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یانزده به‌رده‌وامه. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20 ى 12 ى 2021 ، مووچه‌ی مانگی یانزده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت. وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، سبه‌ی سێشه‌ممه 21 ى 12 ى 2021 ، مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت. راشیدهگهیهنن: به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت. رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: تا ئێستاكه بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا كه 200 ملیاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه ڕه‌وانه‌ی ده‌كات نه‌گه‌یشتووه ، به‌هۆیه‌وه له داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێـت كه تا ئێستاكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad