English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین: تایوان لەکۆتاییدا بۆ نیشتیمان دەگەڕێتەوە
2021-12-20 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دیبلۆماتکاری باڵای حکومەتی چین جەختی لە سووربوونی وڵاتەکەی کردەوە لەسەر ئەوەی تایوان بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە و وتی تایوان " گەڕیدەیە " و لەکۆتاییدا بۆ نیشتیمان دەگەڕێتەوە و پارچەیەک نییە لە شەتڕەنخ یاری پێبکرێت.

ڕاوێژکاری دەوڵەت و وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لە پەکین وتی هۆکاری گرژییەکانی ئێستا ئەوەیە کە حکومەتی تایوان هەوڵ دەدات " پشت بە ئەمەریکا ببەستێت بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی " و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەش هەوڵ دەدەن " تایوان بەکاربهێنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین."

وانگ وتی " ئەم کارانەن کە بوونەتە هۆی گۆڕینی بارودۆخەکە و هەڕەشەی بۆ سەر ئاشتی لە تەنگەی تایواندا دروستکردووە، ڕێکەوتنی هاودەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی پێشێلکردووە."

بۆ وەڵامدانەوەی ئەمە، چین " بە ناچاری ڕێوشوێنی پێچەوانەی گرتۆتەبەر بۆ لێدان لە لەخۆبایی ئەوانەی هەوڵی سەربەخۆیی فەڕمی تایوان دەدەن."

وتیشی " تایوان گەڕیدەیە و لەکۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ نیشتیمان، پارچەیەک نیە لە یاری شەتڕەنج لەلایەن ئەوانی دیکەوە یاری پێبکرێت، چین دەبێت یەکبگرێتەوە، یەکیشدەگرێتەوە."

چین تایوانی دیموکرات بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا فشارە سەربازیی و سیاسییەکانی بۆ سەر دورگەکە زیادکردووە تاوەکو ناچاری بکات فەرمانڕەوایی چین بەسەر دورگەکەدا پەسەند بکات. ئەمەش نیگەرانی لای تایوان و ئەمەریکاش دروست کردووە.

تایوان هەر جۆرە دەسەڵاتێکی چین بەسەر تایواندا ڕەت دەکاتەوە، هەروەها دژایەتی فشارەکانی چین دەکات، دەڵێت تەنها خەڵکی تایوان مافی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن و چۆک بۆ هەڕەشەکان دانادەن. لەلای خۆشیەوە ئەمەریکا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ تایوان دەربڕیوە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad