English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیستنی تەقە لە نزیک نێوەندێکی ئەتۆمیی ئێران
بنکەی ئەتۆمیی بۆشێهر
2021-12-20 [04:28 AM]

​ZNA- هەولێر


دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوەو بە گوتەی بەرپرسێکی پارێزگاکەش بێ، ئەو دەنگانەی بیستراون تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری بنکەی ئەتۆمییەکە بووە.

کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی زەنگی ئاگادار کردنەوە لە بنکەی ئەتۆمیی بووشێهری ئێران بیسترا و دوابەدوای ئەویش سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو بنکە ئەتۆمییە کەوتە کار و چەند مووشەکێک تەقێنرا.

ئاژانسی فارس نیوز لەسەر زاری محەمەدتەقی ئیرانی، جێگری پارێزگاری بووشێهر بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویدا مانۆرێک بوو کە لە ئاسمانی بنکەی ئەتۆمیی بووشێهر، بە مەبەستی بەهیز کردنی هێزی بەرگریی ئاسمانی بەڕێوە چووە و پێشتر زانیاری و ئاگاداریی پێویست لەمبارەیەوە بڵاو کرابووەوە.

هەتا ئێستا چەندین جار ئیسرائیل بە شێوازی جۆراوجۆرهێرشی کردووەتە سەر نێوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران و سەرەتا لەلایەن ئێرانەوە دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دواتر ئاشکرا کراوە.

 





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad