English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا ھەڕەشە لە یاریزانەکانی دەکات 
2021-12-21 [01:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی ھۆشداری داوەتە یاریزانەکانی کە لە کاتی ئاھەنگەکانی سەری ساڵ دەبێت رەفتاریان باش بێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، گواردیۆلا بە یاریزانەکانی راگەیاندووە ھەر یاریزانێک لە کاتی پشووەکانی سەری ساڵ رەفتاری باش نەبێت ئەوا بێ بەش دەکرێت لە یارییەکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەچەند رۆژی رابردوو گواردیۆلا ھەردوو یاریزان گریلیش و فیل فۆدینی سزا داوە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی وێنەکیان لە یانەیەکی شەوانە . 

مانشستەر ستی لە ئێستادا پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە و بە باشترین کاتەکاتی خۆی تێدەپەڕێت و گواردیۆلا دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانەکانی تیپەکەی بکات بۆ ئەوەی بە شتی لاوەکی سەرقاڵ نەبن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad