English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن
2021-12-23 [09:10 AM]

ZNA— هەولێر


‎خواردنە بەناوبانگەکان ئەمانن زیانیان دەبێت بۆ گورچیلە: ‎ئاڤۆکادۆ: ‎هەرچەندە ئاڤۆکادۆ زۆر بەناوبانگە و بەوەناسراوە کە برێکی زۆر مادەی خۆراکی بەرزی تێدایە، خواردنی زۆرێک لەوە دەکرێت زیانی بۆ گورچیلە هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر خۆت نەخۆشی گورچیلەت هەبێت. ‎هۆکارەکاەشی ئەوەیە ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە. ‎جەستەمان پێویستی بەم مادە کانزاییەیە، بەڵام بڕیکی زۆر لە پۆتاسیۆم دەتوانێت کێشەی زۆر بۆ خوێن دروست بکات وەک ژانی ماسولکە و لێدانی نائاسایی دڵ. ‎گۆشت: ‎زیادەڕۆیی لەخواردنی گۆشت کێشە بۆ گورچیلە دروست دەکات، چونکە پرۆتینی ئاژەڵ زۆر بە ئەستەمی هەزم دەکرێت، لەناوبردنی پاشماوەی بەرهەمەکە ئاستەنگی بۆ گورچیلە دروست دەکات. ‎سیستەمێکی خۆراک کە پربێرت لە پرۆتینی ئاژەڵ دەکرێت بەردی گورچیلە دروست بکات. ‎گۆشت برێکی زۆر مادەی بلوری تێدایە بەرهەمهێنانی ترشی یورینی دەوروژێنێت ، یەکێکە لە هۆکارە باوانەی دروستبوونی بەردی گورچیلە. ‎خوێ: ‎سیستەمێکی خۆراکی دەبێت بری سۆدیۆمی لە رۆژێکدا ٢٣٠٠ میلیگرام بێت واتە (یەک کەوچکە چا). ‎ئەگەر برێکی زۆر خوێ بخۆیت ، گورچیلەکە قورستر کاردەکات بۆ لەناوبردنی سۆدیۆم. ‎کەوایە ئەمە دەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاوی زۆر و بەمەش پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە. ‎مۆز: ‎ئەگەر گومانت لە کێشەی گورچیلە بوو، ئەوا مادەی خۆراکی و پارێزی باش زۆر گرنگ بۆ تەندروستی، بۆیە دەبێت لە هەندێ خۆراکی وەک مۆز خۆمان بەدوور بگرین، چونکە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە و ئەمەش بۆ کارکردنی گورچیلەکان دەکرێت زیانی هەبێت. ‎شیرەمەنیەکان: ‎هەرچەندە بەرهەمە شێرەمەنیەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و مادەخۆراکیەکان، خواردنی زۆری شیر، ماست،پەنیر،زیانیان هەیە وەک لە قازانج، ئەمەش بۆیە ڕوودەدات بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە فۆسفۆر لەم خواردنانەدا و دەکرێت فشار بخەنە سەر گورچیلەت. ‎نانی جۆ: ‎نانی جۆ تەندروستە و برێکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە. بەڵام خواردنی برێکی زۆر کێشە دروست دەکات و زیان بە گورچیلە بگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی برێکی زۆر لە فۆسۆر و پۆتاسیۆمەوەیە لەم جۆرە نانەدا. ‎پارچەیەک لە نانی جۆ ٧٠ میلیگرام پۆتاسۆم و٥٧ فۆسفۆری تێدایە بە بەراورد بە نانی گەنم کە تەنیا ٢٥ میلی گرامی تێدایە لە هەردووکی. ‎پرتەقاڵ و شەربەتی پرتەقاڵ: ‎لەکاتێکدا پرتەقاڵ و شەربەتی پرتەقاڵ کالۆری کەمییان تێدایە ودەوڵەمەندن بە ڤیتمین C، هەروەها برێکی زۆر پۆتاسیمان تێدایە، پرتەقاڵێکی ئاسایی نزیکەی ٢٤٠ میلی گرام پۆتاسیۆمی تێدایە و یەک کوپ شەربەتی پرتەقاڵ نزیکەی ٤٧٠ میلیگرامی تێدایە. ‎بۆیە بەپێی ئەم ژمارانە دەبێت خواردنی ئەو دووانە سنوردار بکرێن، بەتایبەت ئەگەر ٪١٠٠ گورچیلەکانت تەندروست نەبوون.





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad