ZNA - هەولێر
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، لە یاریەکی بەهێزدا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد.
له ئهنجامدا یانهی لیڤهرپۆڵ توانی بگاته قۆناغی داهاتوو و لیستهریش ماڵئاوای له جامهكه كرد.
سهرهتا له دوو تایمی یاسایی یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و یاریەکە چوە لێدانی یەکلاکەرەوە، جیمی ڤاردی دوو گۆڵ و مادیسۆن گۆڵەکانی لیستەریان کرد، چامبەرلین و جۆتا و مینامینۆ گۆڵەکانی لیڤەرپوڵیان تۆمارکرد.
بە لێدانی یەکلاکەرەوە، لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی پێنج بەرامبەر چوار لێدان یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
ئەم هەواڵە 1021جار خوێندراوەتەوە |