English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2022 - دۆکیومێنتکردنی نوێترین ڕەوتە تەکنەلۆژیاکان
2021-12-23 [12:17 PM]

ZNA


پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر گەورەترین بۆنەیە لە جۆری خۆی لە جیهاندا، کە لە کانوونی دووەمی هەموو ساڵێکدا رێکدەخرێت و ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئاڕاستەکانی داهاتوو لەم پیشەسازیە جیهانیەدا. و جیهانی تەکنەلۆژیا گرنگییەکی تایبەتی بەو وتارە سەرەکیانە دەدات کە لە هەر خولێکی بۆنەکەدا پێشکەش دەکرێن، کە بە ئاڕاستەی بەرهەم و خزمەتگوزاری و تەکنەلۆژیای داهاتوو پێشکەش دەکات.

و لە ساڵی 2002ەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ فەلسەفە و دیدگای خۆی بۆ ساڵەکانی دواتر بڵاو دەکاتەوە، لە ڕێگەی شەش وتاری سەرەکی کە لە بۆنەکەدا بڵاویکردۆتەوە.

بۆنەکە لەم ساڵدا 2022 بە ئامادەبوونی میوانان دەکرێت کە ساڵی ڕابردوو بە ئۆنلاین ئەنجامدرا، جۆنگ هێ هان، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، وتاری خۆی لەژێر ناونیشانی "پێکەوە بۆ سبەینێ" پێشکەش دەکات بۆ پیشاندانی ئاڕاستەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە داهاتوودا. ژووری هەواڵی سامسۆنگ ڕەوتە تەکنەلۆژییەکانی کۆکردەوە کە لە وتارە سەرەکیەکانی بەرپرسانی سامسۆنگەوە لە ساڵی 2011 تا 2020 پێشکەشیان کردووە، بۆ دەستەبەرکردنی تێڕوانینێكی نزیک بۆ پەرەسەندنی دەستەواژەی "تەکنەلۆژیای داهاتوو"

. 2011: دیجیتاڵی مرۆڤ

بابەتی سەرەکی وتاری سەرەکی کۆمپانیای سامسۆنگ بوو لە ساڵی 2011 دا لە پێشانگای "نزیکبوونەوەی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و مرۆڤ". فەلسەفەی مرۆڤایەتی لەبوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەریدا سەریهەڵدا و بەم دواییانە گەیشتووەتە پیشەسازی تەکنەلۆژیا و بووە بە نوێترین ڕەوت لەم بوارەدا، و بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم پێشکەوتنە وتاری سەرەکی کۆمپانیاکەدا سەرنجی خستە سەر چەمکی دیجیتاڵی مرۆڤ، سامسۆنگ بانگەوازی "دووبارە پێناسەکردنەوەی تەکنەلۆژیا"ی دەکرد، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە کە پێویستی تێکەڵکردنی بەها مرۆییەکان دەبینێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا.

پی کەی یۆن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کارەکانی نمایشی بینراو لە سامسۆنگ، چوار بنەمای خستەڕوو کە دیجیتاڵی مرۆڤ لەسەری کار دەکات، لەوانە: کارلێک لەگەڵ جیهان بە شێوەیەکی ئاسان لە هەر کات و شوێنێک، دروستکردنی بەرهەمێک کە بە شێوەیەکی سروشتی و نەرم تێکەڵ بە شێوازی ژیانی بەکارهێنەران بن، دەستەبەرکردنی چێژ لە ڕێگەی دۆزینەوەی نوێوە، و جەختکردنە سەر بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی دامەزراوەیی کە ژینگە بە یەکەمین دادەنێت، و تێکۆشان بۆ داهاتووی باشتر.

2013: کۆکردنەوەی دەرفەتە گونجاوەکان

لە ساڵی 2013 پێکهاتەکانی بەرهەمە ئەلیکترۆنیەکان جێی بایەخ بوون، سامسۆنگ چارەسەرکەرەکەی پێشکەش کرد، کە مێشکی ئامێرە مۆبایلەکانی ناساند، بۆ چارەسەری بیرگەی پاشەکەوتکردنی ووزە کە یارمەتی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا و کۆمەڵەی "ڕۆژ" YOUM دەدات لە شاشە نمایشە نەرمەکان. وتاری سەرەکی دکتۆر ستێفان وو، سەرۆکی بەشی چارەسەرەکانی هاردوێر لە سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، تیشکی خستە سەر چۆنێتی ئامادەکردنی ژیانی بەکارهێنەران بۆ سوود وەرگرتن لە داهێنانەکان دەرئەنجامی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پێکهاتەکان و یەکگرتنەوەیان لەگەڵ بوارە تەکنەلۆژیا جۆراوجۆرەکان.

2015: توانای بێکۆتایی بۆ ئینتەرنێت

سامسۆنگ لە وتاری ساڵی 2015 دا، داهاتووی چاوەڕوانکراوی سەردەمی ئینتەرنێتی شتەکانی خستەڕوو کە سامسۆنگ تیایدا جیهانێکی پێشبینی دەکرد کە هەموو جۆرە بەرهەمێک و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی پێش بکەوێت سامسۆنگ تەکنەلۆژیای سەرەکی خۆی پێشکەشکرد بۆ گەیشتن بەم جیهانەی کە لەسەر بنەمای ئینتەرنێتی شتەکان بەندە. ووزە و ز و بی کۆ یون، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بەرهەمە بەکاربەرەکان، جەختی لە گرنگی پلاتفۆرمە کراوەکان کردبۆوە لە پێناو وەرگێڕانێکی ڕاستەقینە و سەکۆی "شتە زیرەکەکان" SmartThingsی ئاشکرا کرد.

2016: ئینتەرنێتی شتەکان و گونجانی لەگەڵ ژیانی ڕاستەقینەدا

سامسۆنگ لە وتاری ساڵی 2016 ئەوەی نیشاندا کە ئینتەرنێت بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. ناساندنی سێ توخمی ئینتەرنێتی ناساند وەک: کارایی و ژینگەی بەکارهێنەر و سەلامەتی. دکتۆر دێبیلۆ بەی هۆنگ، سەرۆکی پێشووی بەشی SDS و سەرۆکی چارەسەرەکان لە کۆمپانیاکە، تەکنەلۆژیای نوێکاری ساردکەرەوەی Samsung Family Hub ناساند، کە نمونەیەکی گەورەیە لە ڕۆڵی ئینتەرنێتی شتەکان لە ژینگەی ماڵدا.

2020: سەردەمی تاقیکردنەوەکان

لە سەرەتای دەیەی نوێدا، سامسۆنگ لە ساڵی 2020دا پێشانگای کردەوە بە وتاری سەرەکی بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بە ناونیشانی "سەردەمی تاقیکردنەوەکان" ئەو سەردەمەی کە ئەزموونی تاکەکەسی لە پلەی یەکەم بێت. وتاربێژی سەرەکی ئێچ ئێس کیم کە لەو کاتەدا سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بوو، دیدگای کۆمپانیاکەی بۆ پیشەسازی ئەلیکترۆنی لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا خستەڕوو و و سوودەکانی بۆ بەکارهێنەران و پێدانی پلەی یەکەم بە ئەزموونەکانی و چێژوەرگرتن لە بەرهەمەکانی. سامسۆنگ پابەندی خۆی دووپاتکردەوە بۆ فراوان کردنی تەکنەلۆژیاکان و گەشەپێدانیان. "

پێکەوە بۆ سبەینێ" لە 2022

لە 2022ی پیشانگاکەدا سامسۆنگ وتەی سەرەکیی پێشکەش دەکات لەژێر ناونیشانی "پێکەوە بۆ سبەینێ"، تیشک دەخاتە سەر بیرۆکەی "پێویستی تەکنەلۆژیا بۆ سوودگەیاندن بە مرۆڤایەتی و زەوی لە یەک کاتدا" کە بابەتێکی گرنگە. سامسۆنگ هەوڵەکانی ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی ژیان لەسەر زەوی بەردەوام بێت بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و نوێترین تەکنەلۆژیای ئاشکرا دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ چێژوەرگرتن لە شێوازی ژیانێکی دەوڵەمەندتر لەسەر بنەمای خزمەتگوزاریەکی باش، کە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکەن. وتارەکەی سامسۆنگ لە پێشانگای 2022 بە ئۆنلاین لە ماڵپەڕی ژووری هەواڵی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەخش دەکرێت لە کاتژمێر6:30 خولەکی ئێوارەی ٤ی کانوونی دووەم بە کاتی زەریای هێمن (PST).





ئەم هەواڵە 2140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad