ZNA – هەولێر
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ١١٠ کۆچبەری دیکەی گیرخواردوو لە سنووری پۆڵەندا و لیتوانیا دەگەڕێندرێنەوە عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەڵێت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی عێراق هەماهەنگی بۆ گەڕاندنەوەیان کردووە، ئەو کۆچبەرانە بە رەزامەندی خۆیان دەگەڕێنەوە.
ئەم کۆچبەرانە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەغدا دەگەڕێندرێنەوە.
دوای ئەوەی هەزاران کۆچبەر لەسەر سنووری نێوان لیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو، بەشێکیان دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوونە و هەتا ئێستا زیاتر لە دە کاروانی کۆچبەران بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر داوای خۆیان گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان.
ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە |