English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی ئێران: هه‌ر هێرشێکی دوژمنان، رووبەڕووی وه‌ڵامێکی توند دەبێتەوە
2021-12-27 [03:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، هەر کردەوەیەکی دوژمنکاریانه‌ لەلایەن دوژمنانەوە رووبەڕووی وەڵامێکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، نمایشی سەربازی "پێغەمبەری ئەعزەم" نیشاندەری ئیرادەی و توانای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و ئەمنیەتی میللەتی ئێران.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (د.خ) له‌ لێدوانێکدا له‌باره‌ی راهێنانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران رایگه‌یاند: "مانۆڕی هێزه‌کانی ئێران سەلماندنی ئیرادە و توانای کۆماری ئیسلامین بۆ بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلانی ئێران".

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وێڕای ڕێزلێنان لە هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هەر کردەوەیەکی دوژمنکاریانه‌ لەلایەن دوژمنانەوە رووبەڕووی وەڵامێکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هاوکێشە ستراتیژییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر و گرنگ و بەرچاو دەگۆڕێت".

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad