English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داخوازی عێراقی بە مەبەستی دانووستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەت کردەوە
سەعید خەتیب‌زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2021-12-27 [05:41 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند حکوومەتی عێراق لە رووی نیازپاکییەوە پێشنیازی ناوبژیوانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە، بەڵام تا سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران گۆڕانی بەسەر نەیەت، ئێران ناتوانێ وەڵامی ئەم داخوازییە بداتەوە.

سەعید خەتیبزادە رۆژی دووشەممە، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق هەوڵی داوە لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و لە ناوچەکەش ڕۆڵێکی بنیاتنەری هەبێ و وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەمبارەیەوە بە ڕوونی بۆچوون و پێشنیازەکانی خۆی دەربڕیوە.

خەتیبزادە گوتیشی، تا ئەو کاتەی ئەمریکا لەسەر سیاسەتی خۆی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بێت، وڵاتەکەی ناتوانێت وەڵامی ئەم داخوازییە بداتەوە و ئێران هەر ئێستاش لە ڤیەننا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا هەیە.





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad