English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل بەندەرێكی سوریای بۆردومان كرد
2021-12-28 [07:29 AM]

ZNA- هەولێر


بەگوێرەی میدیای فەرمی سوریا، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەندەری لازقیەی سووریای بۆردوومانکردووە كە ئەمە دووەمجارە لە مانگێکدا ئەو بەندەرە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان بکرێت.

میدیای فەرمی سووریا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل بەندەری لازقیەی بۆردوومان کردووە، بەڵام زیانەکان دیار نین."

میدیای فەرمی سووریا بڵاویشی كردۆتەوە: " بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ لەكاتژمێر 3.21 خولەکی بەرەبەیان بووە و ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کۆنتەینەرێک لە بەندەری لازقییە، بۆردوومانەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی لە بەندەرەکە داوە."

لەكاتی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەستیپێکردووە، ئیسرائیل جار جار ناوچەی جیاوازەكانی سووریا بە گومانی بوونی کۆگای چەکی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵا بۆردوومان دەکات.

 

 





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad