English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلاحەدین ... داعش هێرشی کرد و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برينداری لێكه‌وته‌وه‌
2021-12-28 [09:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌ چەکدارانی داعش له‌سنوری قه‌زای بێجی هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنیەکان و کوژران و برینداربوونی حه‌وت پۆلیسی لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیێکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئه‌مشه‌و، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێکی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی فه‌وجی فریاکه‌وتنی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین له‌ ناوچه‌ی سه‌رساری باکووری ڕۆژئاوای شارەدێی بێجی.

لەو هێرشەی چەکدارانی داعشدا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ سێ پۆلیس کوژراون و چوار پۆلیسی دیکه‌ش برینداربوون.

دوای هێرشەکە هێزێکی زۆری پشتیوانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌، شه‌ڕێکی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه‌، چەکدارانی داعش ناچاربوون ناوچه‌که‌ جێبهێڵن.

ناوچه‌کانی سنووری بێجی له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی ئه‌نبار به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و نه‌بوونی هێزی ئه‌منی، له‌ماوه‌کانی رابردوودا چه‌ندجارێک رووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بووه‌ته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad