ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن Encanto لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 24 تشیرنی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی 175 ملیۆن و 544 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی جیهاندا 81 ملیۆن و 544 هەزار دۆلارە، داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 94 ملیۆن دۆلارە. فیلمەکە باس لە کچێکی کۆلۆمبی دەکات کە دووچاری بێ ئومێدی دەبێت، بەهۆی ئەوەی تاکە ئەندامی خێزانەکەیەتی کە هێزی جادوویی نییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad