ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی Dune لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 تشرینی یەکەم نمایشکرا، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داهاتی گەیشتووتە 390 ملیۆن و 328 هەزار دۆلاری ئەمریکی. لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە تیمۆسی شالامیت و زندیا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەرهێنەری فەرەنسی – کەنەدی دینیس ڤیلنۆڤە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای Warner Bros و Legendary Picturesیە و یەکەم نمایشی لە چوارچێوەی 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بوو. ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 35 خولەکە و تاوەکو ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی بەشداریکردووە، لەوانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad