English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم تویتی راستەخۆ لە جیهاندا لە رێگەى مێشکەوە
2021-12-29 [09:34 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ماڵپەڕى کۆمپانیای Synchron، کە پەیوەستە بە بوارى چاندنى ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەناو مێشکى مرۆڤدا، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەستاوە بە ناردنى تویتێک بەشێوەیەکى راستەوخۆ لە رێگەى فەرمانی ئاماژەکانى مێشکییەوە (تیایدا گوتویەتى Hello World). ئەمەش، لە رێگەى چاندنى ئامێرێکى ئەلیکترۆنییەوە لە مێشکى ئەو کەسەدا لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە.

ئەم کەسەش، بە یەکەم خاوەن پێداویستی تایبەت دادەنرێت لە جیهاندا کە هەستاوە بەشێوەیەکى راستەوخۆ، تەنها لە رێگەى مێشکییەوە، تویت بکات. شێوازی ئاڕاستەکردنى تویتەکەش، لە رێگەى چاندنى مایکرۆچیپێکەوەیە لەناو مێشکى ئەو کەسەدا. ئەم ئامێرە بچووکە، هەڵدەستێت بە وەرگرتنی ئەو ئاماژانەى لە مێشکی ئەو کەسەوە دەردەچن، پاشان شییان دەکاتەوە و دواتر دەیانگۆڕێت بۆ فەرمانکردن.

بەپێی کۆمپانیاکە، ئەم نەخۆشە یەکێک بووە لە چەند نەخۆشێکی تر کە ئەم ئامێرە کۆمپیوتەرییە لەناو مێشکیاندا چێندراوە. ئەم مایکرۆچیپە هەڵدەستێت بە شیکردنەوەى ئاماژەکانى مێشکى ئەم نەخۆشە و یارمەتیشی دەدات لە ئاڕاستەکردنى فەرمانەکاندا. بەم شێوەیەش، ناوبراو دەبێت بە یەکەم نەخۆش لە جیهاندا کە بتوانێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ، لەسەر ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە رێگەى مێشکییەوە تویت لەگەڵ جیهاندا بکات.





ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad