English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: هێشتا مەترسیی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە
2021-12-29 [10:05 AM]

ZNA:هەولێر


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێیوایە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هێشتا جێگەی مەترسییەکی زۆر بەرزە و بە سەرچاوەی تووشبوونی زۆربەی خەڵک لە جیهان دایدەنێت.
 
لە راپۆرتیی هەفتانەیدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، "ئۆمیکرۆن بەخێراییەکی یەکجار زۆر بڵاودەبێتەوە و تەنانەت لە گۆڕاوی دێلتاش خێراتر"، راشیگەیاند، "مەترسیی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن جێگەی نیگەرانییە و هێشتا زۆر بەرزە".
 
راشیگەیاند، ئاماژەکان دەریدەخەن گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تایبەتمەندی "گەشەکردنی دوو هێندە زیاتر" لە گۆڕاوی دێلتای هەیە، "ئۆمیکرۆن لە ماوەیەکی کەمدا دوو هێندە لە دێلتا زیاتر بڵاودەبێتەوە".
 
لە راپۆرتەکەیدا هاتووە، خێرایی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بە ئەگەری زۆرەوە بۆ دوو تایبەتمەندی سەرەکیی گۆڕاوەکە دەگەڕێتەوە کە بریتین لە "توانای خۆدزینەوە لە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ و هەروەها توانای خۆگواستنەوە لە مرۆڤێکی تووشبووەوە بۆ مرۆڤێكی دیکە".
 
لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بە لایەنە ئەرێنییەکانی بابەتەکە دەکات و دەڵێت، ئامارەکان لە هەر سێ وڵاتی بەریتانیا، دانیمارک و ئەفریقیای باشوور پێشانی دەدەن، تووشبووانی ئۆمیکرۆن کەمتر پێویستیان بە چارەسەری پزیشکییە لەوانەی کە تووشی دێلتا دەبوون.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی لەم هەفتەیەی کە لە رۆژی یەکشەممە، 26-12-2021دا کۆتاییهات تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهان بە رێژەی لە 11٪ بەرزبووەتەوە بەڵام گیانلەدەستدان بە رێژەی لە 4٪ دابەزیوە.





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad