English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڤارێکی ئەمریکی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوونەتە یەکێک لە مەترسیدارترین چەکە شەڕکەرەکان
2021-12-29 [01:00 AM]

ZNA- هەولێر



بە گوێرەی راپۆرتێکی "ناشیوناڵ ئینتەرسێت"ی ئەمریکی، لە ئێستادا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوونەتە یەکێک لە مەترسیدارترین چەکە شەڕکەرەکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە پسپۆڕە سەربازییەکان پێشبینی دەکەن ببێتە چەکی داهاتوو و هەر لایەنێک هەیبێت دەتوانێت بە کەمترین زیان شەڕ یەکلایی بکاتەوە، ئاماژەشی پێدا، چاودێریکردن و وێرانکردنی ئەم چەکە زەحمەتە، هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ قەبارە بچووکەکەی کە وای لێ دەکات بەدیکردنی لەلایەن رادار و ئامرازەکانی بینین و گەرمی زەحمەت بێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی زیاد کرد، سەرباری ئەوەی کە ئەم فڕۆکانە بێفڕۆکەوان دەفڕن و لە لایەن بنکە زەمینییەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن لە ئێستادا ئەم چەکە زۆر کوشندەیە ئەمەش بەهۆی پەرەپێدان بەچەند جۆرێکی کە بوونەتە درۆنی هاوێژەر یان خۆکوژ.

جۆرە نوێیەکانی ئەم چەکە ناوازەیە بە کۆکردنەوەی تایبەتمەندیی نێوان درۆنی ئاسایی کە دەتوانن بفڕن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و توانای وێرانکردنی لە رووی مووشەکەوە، بۆیە لە ئێستادا بووەتە چەکێکی پێوەدەر و مەترسیدار لە جیهاندا.





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad