English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی خێرا لەبیرکردنی شتەکان لەلای مرۆڤ 
2021-12-29 [05:49 AM]

ZNA-ھەولێر




چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە کە وا دەکات مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات لەوانەش : 
• سەرنج نەخستنە سەر شتەکان و نەچەسپاندنی لە نێو مێشک . 
• کەمی ترشی ئۆمیگا ٣ و ھەندێک ڤیتامینات و خوێی کانزایی کە دەبنە ھۆی بەد خۆراکی و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات . 
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردن ، ئەمەش وا دەکات خوێنێکی کەمتر بۆ ناو مێشک بچێت و ھزرت لاوازتر دەکات. 
• ھەندێک جار ھۆکارەکە بۆماوەییە . 
• تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی وەک شەکرە , زەھایمەر ، شۆکی دەروونی ، ئاوسانی مێشک ، 
•گەورەبوون لە رووی تەمەنەوە و پیربون ، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکان زیاتر گرژ ببن و خۆراکی مێشک کەم ببێتەوە و بەمەش تووشی لە بیرکردنی شتەکان دەبێت . 
• خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە مەی و دەرمانی بە ئاگاھاتن (منبھات) یاخود دەرمانی خەو لێکەوتن و یا دەرمانی سڕکەر، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ شتەکان زووتر لە بیر بکات . 
• باری دەروونی نا جێگیر و ناخۆش ، وەک دڵتوندی و ھەست نەکردن بە ئارامی و رارایی ، ئەمانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر مێشک ھەیە . 
• ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری وەک نەشتەرگەری مێشک . 
• ژەھراوی بوون بە ماددەی لیسیۆم و ھەڵمژینی ھەوای پیس . 
• پشوو نەدان و مانەوەی شەوان لە دەرەوە و تەمەبەڵیەکی زۆر و کەم جووڵەیی ، ئەمانەش ھەموو ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ  بەخێرایی شتەکان لە بیر بکات .





ئەم هەواڵە 5608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad