English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکاتی خواردنی ١٥ دەنک فستقدا ئەو گۆرانکاریانە بەسەر جەستەتدا دێت
2021-12-30 [11:25 AM]

ZNA— هەولێر


‎فستق کالۆری بەرزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا دەبێت لە ‎سیستمی خۆراکیدا هەبێت، چونکە هانی کرداری زیندەپاڵ دەدات و تەندروستی دڵ و دەمارەکان باشتر دەکات. ‎گرنگترین پێكهاتە لە فستقدا بریتییە لە ڤیتامین B7 ، کە هانی مژینی پرۆتین و سوتاندنی چەورییەکان دەدات، هەروەها کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات، واتە کلیلی کرداری زیندەپاڵە، چونکە کاتێك پرۆتین لە جەستەدا کەمبێت کێشەکانی پێست و قژ دەردەکەون، هەروەها نیشانەکانی خەمۆکی و تێكچوونی میزاج بەشێکن لە نیشانەکان. ‎هەروەها فستق بڕێکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی باشبوونی تەندروستی دەمارەکان و کاری دڵ دەدات. ‎ئاماژەی بەوەشداوە، "بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە فستق وەربگیرێت، دەبێت رۆژانە ١٥ دەنک بخورێت". ‎بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو پسپۆڕە هۆشداری داوە لە بارەی زیادەڕۆییکردن لە خواردنی فستق چونکە کالۆری بەرزە و ئەگەری هەیە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad