ZNA_ هەولێر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/1/2022، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا باس له‌وه كراوه، سبه‌ى یەکشەمە 2022/1/2، بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو، مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەرەڕای ئەوەی 2ى 1ى هەموو ساڵێک پشووی فەرمیی بانکەکانە، بە مەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاریی ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەی ئەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندروستی، کراوە دەبن.
ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە |