English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی سووڕانەوەی فڕۆکە بە ئاسمانی بەغدا، روونكردنه‌وه‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا
2022-01-01 [10:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەیەک فڕۆکە بە نزمی بەسەر ئاسمانی شاری بەغدا دەسووڕێنەوە و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 1/1/2022، لە راگەیێندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق بە نزمی بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی کاری خولی 110ی دەرچووی کۆلێژی سەربازییە، رۆژی 6ی کانوونی دووەم بەڕێودەچێت.

شانەی ئەمنیی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەوەی لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەی فڕینی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، یاخود فڕۆکەی دیکە، راست نییە.

سووڕانەوەی ئەو فڕۆکانە لە کاتێدایە، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1/1/2022 لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق لایەنگرانی حەشدی شەعبی خۆپێشاندان بکەن، بە بۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad