English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری رووداوه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ ده‌خاته‌ڕوو
2022-01-01 [10:49 AM]

ZNA:هەولێر


لە شەوی سەری ساڵی نوێ لە شاری سلێمانی بەپێی لێدوانی "سامان نادر"، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی، 45 کەس بەهۆی رووداوه‌كانی شەڕەچه‌قۆ، کەوتنەخوارەوە، بورانەوە و ڕووداوی هاتووچۆوه‌ رەوانەی نەخۆشخانە کراون و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌.

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوودا 110 حاڵەت لە شوێنەکانی خۆیان چارەسەریان بۆکراوە.

به‌گوێره‌ی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ (24) كاتژمێری رابردوو رووداو و سه‌ردانیكردنه‌كان له‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشاخانه‌ی شار به‌مشێوه‌یه‌ تۆماركراون:

255 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە

160 هاووڵاتی له‌ نەخۆشخانە خه‌وێندراون و ماونه‌ته‌وه‌

6 حاڵەتی رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوه‌

27 حاڵەتی کتوپڕ هه‌بووه‌

4 حاڵەتی بەربوونەوە

3 حاڵەتی برینداربوون به‌ چەقۆ

3 حاڵەتی کەوتن

3 حاڵەتی بەرکەوتنی فیشەك

22 حاڵەتی جیاجیا

1 حاڵەتی خنکان هه‌بووه‌





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad