English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەکێتی لەسەر دوو پرس کۆدەبنەوە
2022-01-04 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر 




بڕیار وایە سبەی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بە دوو شاندی جیا لە ھەولێر و سلێمانی کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەی ھەولێر لەسەر ئاستی ئەو دوو لێژنەیە، کە ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی پێکیانھێناوە، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی سیاسی بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان عێراق، شاندی پارتی ھۆشیار زێباری سەرۆکایەتی دەکات، برایار وایە شاندی یەکێتیش عیماد ئەحمەد سەرۆکایەتی بکات.

جیا لەو کۆبوونەوەیە، لەھەمان رۆژدا کۆبوونەوەیەکی دیکەی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەی سلێمانی بۆ قسەکردنە لەسەر  دەستوور، ھەڵبژاردن و  کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، شاندەکەی پارتی پێکدێت لە خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، شاندەکەی یەکێتیش پێکدێت لە رزگار حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و تەلار لەتیف، ئەندامی سەرکردایەتی.

پێشتریش ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  رایگەیاند: ٣ لیژنە لەنێوان یەکێتی و پارتی پێکھاتووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆدەبنەوە.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad