ZNA – هەولێر
هاوینی داهاتوو بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Jurassic World بەناوی Jurassic World: Dominion بڵاودەکرێتەوە و بڕیارە لە 8 حوزەیران لە سینەماکانی فەرەنسا نمایش بکرێت. لە بەشی نوێی ئەم بەرهەمەدا، کریس برات گەشتێک بە بەلەم ئەنجامدەدات کە مەترسی زۆری رووبەڕوودەبێتەوە و ئەمە بۆ جاری سێیەم ئەو ئەکتەرە رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕێت. بڕیارە بەشی نوێی ئەم بەرهەمە لە 10 حوزەیرانی 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوبکرێتەوە و یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە هۆگرانی سینەما بە پەرۆشن بۆ بینینی. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە لەندەن کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت، چەند جارێک بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستێندرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر وادەی بڵاوکردنەوەی هەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad