English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا: هەرشەی رییسی لە ترامپ مەترسیدار
مایک پۆمپئۆ و دۆنالد ترەمپ
2022-01-05 [06:05 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەڵێت هەڕەشەی‌ سەرۆککۆماری ئێران لە ئەو  و دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بابەتێکی نوێی مەترسیدارە و پێویستە حکوومەتی ئەمریکا گیانی هاووڵاتیانی بپارێزێت.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لە دووەم ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانیدا، هەڕەشەی کوشتنی دۆناڵد ترامپ و مایک پۆمپیۆی کرد.

لە وڵامدا پۆمپیۆ لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی فۆکس‌نیوز ئەم لێدوانانەی بە مەترسیدار ناوبرد و ڕایگەیاند، ئێستا سەرۆکی حکوومەتێک کە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم لە جیهانە و زۆریش بەهێزە، خەریکی تاک بە تاکی موسوڵمانەکان هان دەدات بۆ ئەوەی ترامپ و من بکوژن.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا گوتیشی، کوژرانی قاسم سلێمانی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئەمریکا بووە و ئێستاش حکوومەتی ئەمریکا دەبێت لە بەرانبەر هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئێراندا هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت.

 





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad