English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كۆلێژی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێنەوە
2022-01-06 [11:00 AM]

ZNA:هەولێر


به‌ راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا هەردوو کۆلێژی شوێنەوار و ڤێرتەرنەریی لە زانکۆی سەڵاحەدین بکرێنەوە.

پرۆفسیۆر د. جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، به‌ راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، بڕیاریدا دوو کۆلێژی تازە لە زانکۆی سەڵاحەدین بە ناوەکانی کۆلێژی شوێنەوار و ڤێرتەرنەری بکرێنەوە.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین  راشیگه‌یاند، کۆلێژی شوێنەوار یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ڤێرتەرنەریش لەسەر ئاستی هەولێر بکرێنەوە.

سەرۆکی ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌شڵێت، "کردنەوەی هەردوو کۆلێژ لە سەر بنەمای توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ئەکادیمی بووه‌، ماوەی چەندین ساڵە لە رێگەی چەندین لیژنەوە کار بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری کارگێڕی زانستی كراوه‌".

پرۆفیسۆر د. جەوهەر ئەوەشی روونكرده‌وه‌، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دەدات، بەپێی نەخشە رێگای ئەو کابینەیە، کار دەکرێت بۆ زەمینەسازی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان.

زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، لە ساڵی 1981 دامەزراوە، یەکێکە لە دێرینترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە (15) کۆلێژ و (76) بەشی زانستی خوێندنی بەیانیان و (14) بەشی زانستی خوێندنی ئێواران پێکهاتووه‌، بە کردنەوەی ئەو دوو کۆلێژە ژمارەی کۆلێژەکانی دەبێتە (17) کۆلێژ.

لە ساڵی 2007یشەوە هەردوو زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی سۆران لەو زانکۆیە جیابوونەتەوە و بوونەتە دوو زانکۆی سەربەخۆ.





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad