English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ڕیاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ پتەوترکرد
2022-01-09 [07:18 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤالانسیای کرد.

 

لە ئەنجامدا ڕیاڵ توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکە بباتەوە.

 

هەریەکە لە کەریم بنزیمە دوو گۆڵ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 43، 52، 61 و 88 بۆ یانەی شاهانە تۆماریانکرد، لە خولەكی 76 یاریزان گۆنکالۆ گیدیش تاکە گۆڵەکەی ڤالانسیای تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە یانەی ڕیاڵ خاڵەکانی گەیاندە 49  و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد، ڤالانسیاش بە 28 خاڵ لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 1180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad