English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بردیەوە و گەڕایەوە پێشەنگی خولەکە
2022-01-10 [07:05 AM]

ZNA - هەولێر


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لازیۆی كرد.

لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یاریەكە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێی بباتەوە و بگەڕێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.

لە خولەکی 30 ئی یاریەکە یاریزان ئەلیساندرۆ باستۆنی گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر تۆمارکرد، بەڵام دوای پێنج خولەک ئیمۆبێلی گۆڵی یەکسانی بۆ لازیۆ کردەوە.
ئینتەر بەو ئەنجامە ڕازی نەبوو تاکو لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 67 یاریزان سکرینیار گۆڵی دووەمی تۆماركرد.

بەم ئەنجامە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا، لازیۆش 32 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدایە.





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad