ZNA - هەولێر لە یارییەكانی گەڕی 20ی خولی یانەكانی فەرەنسا، یانەی لیۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی كرد.
لە ئەنجامدا یاریەیكەشیان بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت یاریەکەیان بەدەست هێنا.
سەرەتا خاوەن یاریگا لە خولەكی 7 یاریزان لوكاس پاكیتا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ لیۆن تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 76 تیلۆ كیریەر ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش، یانەی پاریس بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەیەو لیۆنیش بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی 11 دێت.
ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە |