English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خۆراكانە ئاڵوگۆڕ بكە و شەكرە كۆنترۆڵ بكە
2022-01-10 [04:34 AM]

ZNA— هەولێر


بوشرا جەبار پسپۆری خۆراك بۆسایتی" تەندروستی سلێمانی" باس لەو خۆراكانە دەكات كە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی شەكرەی پێ بكرێت ئەوانیش بریتین لە: 1.نان: نانی گەنم بگۆڕە بە نانی جۆ و لەگەڵ ژەمەكاندا بە قەدەر لەپی دەستت نان بخۆ. 2.شلە: ئێواران هەمیشە دەتوانی جگە لە شلەی قەیسی شلەكانی دیكە بخۆیت وەكو پاقلەمەنیەكان و سەوزەواتەكان. 3.خواردنە شیرینیەكانت بگۆڕە بۆ زەلاتە: لەباتی ئەوەی شیرینیەمەنیەكان و كێك بخۆیت لە رۆژەكەدا 5 ژەم زەڵاتە بخۆ یاخوود 3 ژەم زەڵاتە و 2 ژەم میوە. 4.خواردنە چەورەكان: هەمیشە خواردنە چەورەكان كێشە بۆ هەموو كەسێك دروست دەكەن بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە پێویستە ڕۆن لە خواردنەكانیاندا نەبێـت یاخوود ئەگەر هەبوو بە ڕێژەیەكی زۆر كەم بێـت و ڕۆنی ڕووەكی بێت وەكو ڕۆنی زەیتوون و كونجی و ...هتد. 5.خواردنە نیشاستەكان: وەكو نان و برنج و ساوەر واباشە كەپەكەكەیان پێوە بێت واتە كاتێك دەهاڕدرێت ئەو چەڵتەكە یاخوود ئەو بەرگەی لێنەبێتەوە تاوەكو نەبێتە هۆی كێشی زیادی لەش. 6.نانی بەیانیان: تەنها ماست و چا نانی بەیانی نی یە بەڵكو دەبێت نانی بەیانی دەوڵەمەند بكەیت بە پرۆتینی وەكو پاقلەمەنیەكان و گۆشت و زەڵاتە كە بەداخەوە لێرە ئەو خواردنانە تەنها لە جەژندا دەخورێت. 7.میوە: هەرگیز نابێت میوە لە شەودا بخورێت بەڵكو لە چێشتهەنگاو و عەسراندا باشترین كاتە بەداخەوە لەمەشدا ئێمە پەیڕەوی ناكەین. میوەكانی وەكو شووتی و قەیسی ومۆز و ئەوانەی شەكریان زۆر تێدایە پارچەیەكی بچووك بخورێت و میوەی دیكەی لەگەڵدا نەخورێت. 8.شەكر: شەكری سپی هەرگیز مەخۆن لە جیاتی ئەوە پارچەیەك لە دەنكێك خورما بە چاوە بخۆ یان تووی ووشك،خواردنی نەبات و كشمیش و مێوژ لە جیاتی شەكر هەڵەیە چونكە ئەوانیش گلوكۆزیان تێدایە. 9.گۆشت و مریشك: هەمیشە یا بكولێت یا ببرژێت و دەتوانی ڕۆژی جارێك بخورێت بەڵام بەمەرجێك ڕۆنی تێدا بەكار نەیەت. 10.برنج: برنج كەخواردنی ئێوارانی زۆربەمانە بیگۆڕە بۆ سوپی سەوزەوات و بەبێ نان بیخۆ. 11.دارچینی: دەتوانیت دارچینی لەگەڵ هەموو خۆراكێكدا بخۆیت تا شەكرەكەت كۆنترۆڵ ببێت و كێشیشت لاواز بكات. 12.خواردنەوە گازی و شەربەتەكان: لە جیاتی ئەم خواردنەوانە دۆ و ماستاو بخۆرەوە و بەدوربە لە بەرزبوونەوەی شەكرە.





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad