ZNA – هەولێر
ئێران ئەو ڤایکسنینانەی بۆ بەرگریکردن وڵاتانی دیکە پێی دەبەخشن بەسەر سووریا و یەمەن و ئەفغانستاندا دەیانبەشێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتێک هەفتەی ڕابردوو دوو ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆڕۆنای بە دیاری داوە بە کۆماری ئیسلامیی ئیران و حکوومەتی ئێرانیش بڕیاری داوە ئەم دوو ملیۆن ڤاکسینە پێشکەشی یەمەن، سووریا و ئەفغانستان بکات.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو وڵاتە ڤاکسنی داوە بە ئیران، گوتی: هەفتەی رابردوو وڵاتێک پێشنیاری کرد دوو ملیۆن ژەم ڤاکسین بنێرێ بۆ ئێران، بەڵام ڕامانگەیاند کۆگاکانمان پڕن و جێگامان نییە بۆ ئەوەی وەریانگرین هەر بۆیە دیارییەکەمان وەرگرت و پێشکەشی وڵاتانی یەمەن، سووریا و ئەفغانستانی دەکەین.
حکوومەتی ئێران زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر هاوردە کردنی ڤاکسینی بیانیی راگرت و رایگەیاند، لەمەودوا بۆ ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە پشت بە ڤاکسینی ئێرانی دەبەستێ.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |