English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی خه‌ونێكه‌وه‌ 67 ساڵه‌ جلی سوور له‌به‌ر ده‌كات
2022-01-11 [07:51 AM]

ZNA-هەولێر


نافیه‌ جاز ته‌مه‌ن 77 ساڵان كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی یه‌دیسوی بینگۆل ده‌ژی، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا بینیویه‌تی، 67 ساڵه‌ جلی سوور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و ژنه‌ كه‌ خاوه‌نی 11 منداڵ و 23 نه‌وه‌یه‌، كاتێك ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه‌، پیاوێكی پیری ریشن هاتووه‌ته‌ خه‌ونی و پێی وتووه‌ تا ده‌مریت ره‌نگی سوور بپۆشه‌.
جاز كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی خه‌ونه‌كه‌، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئێستا جلوبه‌رگی سوور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و كه‌ ژیانی به‌ ره‌نگی سوور نه‌خشاندووه‌، هه‌ر له‌ بلوزه‌كه‌ی تا گۆره‌وییه‌كانی، له‌ ته‌نوره‌كه‌ی تا پێڵاوه‌كانی، هه‌مووی سوورن و له‌ پۆشاكه‌كانیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌نگه‌ نابێت.
نافیه‌ جاز له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ژنه‌ سوورپۆشه‌كه‌ ناسراوه‌ و سووریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی سوور بپۆشێت.
جاز له‌ لێدوانێكدا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ناتوانێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆشاكه‌ سووره‌كانی ببێت و گوتی: "له‌ خه‌ونمدا باپیره‌یه‌كی ریشدار پێی گوتم كه‌ تا مردن پۆشاكی سوور بپۆشم. منیش ئه‌وه‌م وت كه‌ پێی گوتم و له‌به‌رم كرد. له‌وه‌تی بیرم دێت سور ده‌پۆشم. باپیریشم جلوبه‌رگی سووری بۆ ده‌هێنام. له‌ نه‌شته‌رگه‌ریش پێم گوتن جلوبه‌رگی سوورم بۆ بهێنن، ئه‌گه‌ر نا نه‌شته‌رگه‌ی ناكه‌م. سور بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ ژیانم".





ئەم هەواڵە 2710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad