English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج جۆره‌ خواردن له‌ تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌تپارێزێت
2022-01-11 [09:43 AM]

هەولێر —ZNA


له‌م وه‌رزه‌دا تووش بوون به‌هه‌ڵامه‌ت له‌ نێو هاوڵاتیان زۆر ده‌بێت ، له‌ ئه‌نجامدا پژمین و ئاو لێهاتن له‌ ناو لووت زۆر ده‌بێت ،هه‌روه‌ها تووشی سه‌رئێشه‌وئازاری قورگ ده‌بێته‌وه‌. بۆ رێگری گرتن له‌ پژمین و راگرتنی ئاولێهاتنی لووت هه‌ندێك خوارده‌مه‌نی هاوكارێكی باشن لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین: - میوه‌ی كیوی: میوه‌ی كیوی ده‌وڵمه‌نده‌ به‌ ڤیتامین سی هاوكارێكی باشه‌ بۆ به‌هێز كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و زیاد كردنی چالاكی . - گوێچكه‌ ماسی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێچكه‌ ماسی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ماده‌ی (زینك) به‌جۆرێك بۆهه‌ر 100 گرامێك 600 رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێداویستی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ زینك دابین ده‌كات . - ماست: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بروبیكوتكس هاوكارێكی باشه‌و به‌رگری جه‌سته‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ كوپێكی ماست دا هه‌زاران به‌كتریای به‌سوود هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ. - بیبه‌ری تیژ(تون): بۆ ڕاگرتنی پژمین و ئاولێهاتنی لووت هاوكارێكی باشه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ كاتی خواردنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ جێگیر ده‌كات . سیر: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر دژی میكرۆب، ڤایرۆسه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ كردنه‌وه‌و فراوانكردنه‌وه‌ی رێره‌وی هه‌ناسه‌دان ، له‌هه‌مان كاتدا فاكته‌رێكی باشه‌ بۆ خۆپارستن و راگرتنی پژمین. ئا- كامران





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad