English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایانی 2021 پێنجەمین گەرمترین ساڵ بووە
2022-01-11 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

‌پێوه‌ری مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن ساڵی 2021 یەکێک بووە لە گەرمترین ساڵەکان لە تۆماری گەرمترین ساڵەکاندا، حەوت ساڵی ڕابردووش لە گەرمترین ساڵەکان بوون لە سەرانسەری جیهاندا.

دەزگای گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت بەپێی تۆمارەکان کە بەروارەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1850، ساڵی ڕابردوو پێنجەمین گەرمترین ساڵ بووە. دەڵێت تێکڕای پلەکانی گەرما لە سەرانسەری جیهاندا لە ساڵی 2021 دا 1.1 بۆ 1.2 پلەی سیلیزی گەرمتر بووە لە ماوەی ساڵەکانی نێوان 1850 ەوە بۆ 1900.

بەپێی دەزگاکە، گەرمترین ساڵەکان لە تۆمارەکاندا ساڵی 2020 و ساڵی 2016 بوون.

دەزگای گۆڕانی کەش و هەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا چاودێری پلەکانی گەرما و ئاماژەکانی دیکەی کەش و هەوا دەکات لە سەرانسەری جیهاندا، دەڵێت ساڵی ڕابردوو ئاستی دوانۆکسیدی کاربۆن و میثان لە کەشدا بەردەوامبوون لە بەرزبوونەوە، بەرزبوونەوەکەیان گەیشتۆتە ئاستێکی پێوانەیی.

دەزگاکە دەشڵێت هاوینی ساڵی 2021 گەرمترین هاوین بووە لە ئەوروپادا. دوابەدوای سەرمایەکی نائاسایی مانگی چوار هاتووە کە بووە هۆی لەناوبردنی خەرمانی میوەکان لە هەندێک وڵاتدا، لەوانەش فەڕەنسا و هەنگاریا.

زانایان دەڵێن بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی ئەوەی هەوا شێی زیاتر هەڵبمژێت و ئەوەش دەبێتە هۆی باران بارینێکی زۆر، ساڵی ڕابردوو لافاو لە کۆمەڵێک وڵاتی ئەوروپا دروستبوو، لەوانەش ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا.

 

 





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad