English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد
2022-01-11 [02:47 AM]

ZNA-ھەولێر


بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبووەوە، ھەروەھا بریار درا بە پێک ھێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بە دواداچوونی کێشە یاسایەکانی کەم ئەندامانی سەنگەر.

سه‌عید هه‌رکی، ئەندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی١ی٢٠٢٢، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبووەوە، سەرەتای کۆبوونەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتۆگوکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستییان درایەوە.

ئەندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو لەسەر کار و چالاکییەکانی لێژنەكه‌ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا، هه‌روه‌ها بەرنامەی کاری لێژنەكه‌ بۆ ساڵی نوێ تاووتوێ کرا و ئەندامان بەمەبەستی باشترکردنی ئەدای کاری لێژنەکە ڕا و سەرنجی خویان له‌باره‌یه‌وه‌ خسته‌ ڕوو.

ھەروەھا سه‌عید هه‌رکی، ئەندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کۆبوونەوەکەشدا جێبەجێکردنی ماددەی ۷ بڕگەی ٤ لە یاسای ژمارە ۳٤ی ساڵی ۲۰۰۷، یاسای خانه‌نشینیی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا و بڕیاریش درا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونى بابەتی گرێبەستەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و بانگهێشتکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بەو پرسەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad