English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیت بلانچێت لەگەڵ پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار دەکات
2022-01-11 [05:36 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری ئەمریکی کیت بلانچێت، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی لەگەڵ دەرهێنەری ئیسپانیا پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار دەکات.

فیلمەکە بەناوی A Manual For Cleaning Womenیە و بە زمانی ئینگلیزییە، تێیدا ئەو ئەکتەرە تەمەن 52 ساڵە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و دەبێتە یەکەم فیلمی سینەمایی ئەو دەرهێنەرە بە زمانی ئینگلیزی.

چیرۆکی فیلمەکە لە رۆمانێک بە هەمان ناو وەرگیراوە و 43 چیرۆکی کورت لەخۆدەگرێت و تیشک دەخاتە سەر چەند ئافرەتێکی جیاواز کە خاوەن پیشە و کاری سەختن.

ئەلمۆدۆڤار دەرهێنەری چەندین بەرهەمی سینەماییە بە زمانی ئیسپانی و دوایین فیلمی بەناوی Parallel Mothersیە کە کە لە کۆتایی 2021 بلاوکرایەوە و پینیلۆپی کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad